Zafer Fatih Beyaz
20 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر فه‌ڵه‌ستین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس و شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م و سه‌رۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ ئه‌نجام دا.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ستی راگرتنی هێرشه‌كان بۆسه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و شاری قودسی داگیركراو، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له ١٧ی نیسان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس ئه‌نجام دا و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌و رووداوانه له مانگی ره‌مه‌زاندا، داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ قوربانییان كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداربووانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل خواست.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ئیسرائیلی كرد بۆسه‌ر ئه‌وانه‌ی له مزگه‌وتی ئه‌قسا سه‌رقاڵی خواپه‌رستی بوون و به مه‌حمود عه‌باس-ی راگه‌یاند كه به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان و دنهدانهكان به‌رامبه‌ر ستاتۆ و هێمای مه‌عنه‌وی مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌وه‌ستنه‌وه.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا هه‌میشه له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستیندا بووه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ته‌واوی ئه‌و رووداوانه یه‌كڕیزی و ته‌بایی له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی فه‌ڵه‌ستین ده‌خوازێت و سوپاسی عه‌باس-ی كرد به‌وه‌ی به نه‌رمی مامه‌ڵه ده‌كات و بۆ یه‌كڕیزی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش به دڵێكی فراوانەوە هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
- "ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئیسرائیل له مزگه‌وتی ئه‌قسا قبوڵكراو نین"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌مان رۆژ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس ئه‌نجام دا.
له میانی په‌یوه‌ندییه تەلەفۆنییەكهدا، رووداوه‌كانی قودس تاوتوێ كرا و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ههژمارە فه‌رمییەکانی خۆی له تۆرە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان رایگه‌یاند "ئاماژه‌م به‌وه دا كه ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئیسرائیل له مزگه‌وتی ئه‌قسا و ئه‌و رووداوانه‌ی لێی ده‌كه‌ونه‌وه قبوڵكراو نین و به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كارانه‌م كرد. له‌گه‌ڵ به‌ڕێز گۆتیرێس ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان تاوتوێ کرد كه پێویسته بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له ناوچه‌كه بندرێن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییەی كه له ١٨ی نیسان له‌گه‌ڵ شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م ئه‌نجامی دا نیگه‌رانی و خه‌مباری خۆی ده‌ربڕی به رووداوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئیسرائیل له مانگی ره‌مه‌زاندا.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵای دووه‌م-دا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ هه‌ماهه‌نگی نزیكی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئاشتی له ناوچه‌كه.
- پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ
دوێنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ ئەنجام دا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رووداوەکانی ئەم چەند رۆژەی دوایی تاوتوێ كرا كه گرووپه رادیكاڵه ئیسرائیلییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته هۆكاری، هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە ناوچەییەکان گفتوگۆی لێوە کرا.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆماری تورکیا، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەو پێکدادان و ئاڵۆزییانەی لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە لە کەناری رۆژئاوا و مزگەوتی ئەقسا روویانداوە خستەڕوو کە بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە ٤٠٠ هاووڵاتی فەڵەستینی و کوژرانی ١٨ی دیکە کە ژمارەیەکیان منداڵن و گوتی:
"نیگەرانین بەرامبەر بە هێرشەکانی ئەو دوو رۆژەی دوایی گرووپە پەڕگیرەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا و دروستبوونی چەند دیمەنێکی نەخوازاو بەهۆی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکانەوە و تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە غەززە. بەهۆی گێرەشێوێنی بەشێک لە گرووپە رادیکاڵەکانەوە هەموو ساڵێک جەژن لە هەمووان تاڵ دەبێت و دیمەنی جەرگبڕ دووبارە دەبێتەوە و کاردانەوەی موسڵمانانی لێدەکەوێتەوە.
لەم ساتەوەختە هەستیارەدا، جارێکی دیکە جه‌خت له پێویستیی رێگه‌نه‌دان به هاندان و هه‌ڕه‌شه‌كان بۆسه‌ر پێگه‌ی یاسایی و مه‌عنه‌وی مزگه‌وتی ئه‌قسا دەکەمەوە. دووبارە بانگەوازی ئەوە لەهەمووان دەکەم کە پیرۆزی و مه‌عنه‌وی مزگه‌وتی ئه‌قسا بپارێزن. وەکوو تورکیا بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەرقەرکردنی ئاشتی و ئارامی ناوچەکە".