Dildar Baykan Atalay
20 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2022
واشنتۆن-AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ئاشكرایكرد هاوكاریی زیاتری چه‌ك بۆ ئۆكراینا ره‌وانه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ رووسیادا له شه‌ڕدایه.
جۆ بایدن له ویلایه‌تی نیوهاپمشایهر بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێك كه پرسی "ئایا هاوكاریی زیاتری چه‌ك بۆ ئۆكراینا ده‌نێرن؟" بایدن له وه‌ڵامدا گوتی: "به‌ڵێ".
ئه‌وه وه‌بیری بایدن هێنرایه‌وه كه ژماره‌یه‌ك له هێڵه ئاسمانییه‌كان له گه‌شته ناوخۆییه‌كاندا پۆشینی زۆره‌ملێی ماسكیان هه‌ڵگرتووه و پرسیاری لێكرا، "ئایا باوه‌ڕتان به‌وه هەیه كه پۆشینی زۆره‌ملێی ماسك له‌نێو فڕۆكه‌دا هه‌بێت؟".
له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئه‌مه بژارده‌یه‌كه به‌ده‌ست كه‌سه‌كانه".