Furkan Naci Top,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
ئه‌سینا - AA
وه‌زیری به‌رگری یۆنان، ئیڤانجیلۆس ئاپۆستۆلاكیس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه ره‌وشی كۆنترۆڵی كایه‌ی ئاسمانی ناوچه‌ی ئیجه به ته‌واوی ده‌گۆڕێت.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا، ئاپۆستۆلاكیس سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی نێوان توركیا و یۆنان دووا.
ئاپۆستۆلاكیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا باشه و، گوتی: "كاته كۆده‌بینه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆچوونه‌كانی راستگۆیانه و وه‌ك دوو وه‌زیر له چوارچێوای دهسهڵاتهكانماندا بۆ رێگای كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ده‌گه‌رێین له ئیجه‌دا".
ئه‌و وه‌زیره یۆنانییه باسی له‌وه‌كرد كه هیچ نیگه‌رانییه‌كی سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی رووداو یان پێشهاتێكی سه‌ربازیی له ده‌ریای ئیجه‌دا نییه و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌كه‌ین، شتێكی له‌وشێوه‌یه روونادات".
سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی ئێس-٤٠٠ له‌لایه‌ن توركیاوه له رووسیا، ئیڤانجیلۆس ئاپۆستۆلاكیس رایگه‌یاند: "له‌ناوچه‌كه‌دا (ئیجه) له‌رووی كۆنترۆڵكردنی كایه‌ی ئاسمانییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت".
ئاپۆستۆلاكیس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هێزی ئاسمانیی یۆنان به‌هێزبكه‌ن و به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ توركیادا، پێویستیان به كڕینی ئێف-٣٥ یان مۆدێلی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه هه‌یانه، هه‌یه.
یۆنان یه‌كێكه له‌و سێ وڵاته‌ی ئه‌ندامی ناتۆ كه سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس-٣٠٠ی هه‌یه.