Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
پاریس – AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شاندێكی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنێت بۆ خۆی، به بیری هێنایه‌وه كه پابه‌ندن به ئاسایشی توركیا و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی سنووری سووریا و توركیا.
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند كه ماكرۆن پێشوازی كردووه له شاندێكی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ماكرۆن سه‌قامگیری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای به گرنگ زانیووه. ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی سه‌قامگیری ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی پێداویستی مرۆیی بۆ دانیشتووانی سووریا له رووی داراییه‌وه هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها تیشكیشی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌یه‌ك بۆ ئه‌وێ پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا له خۆ بگرێت و گرژییه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن به بیریشی هێناوه‌ته‌وه كه پابه‌ندن به ئاسایشی توركیا و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی سنووری سووریا و توركیا.