Mohammed Baqi Hussein
16 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی رایگەیاند کە ئه‌گه‌ر رووسیا كاریگه‌رییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌سه‌د به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌كارنه‌هێنێت، ئه‌مه ئه‌نجامی ده‌بێت بۆ خۆیان و بۆ ناوچه‌كه.
كیربی رایگه‌یاند "نه‌گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی کە له‌ژێر گه‌مارۆدان و ده‌ست پێ نه‌كردنی دانوستانه‌كانی ئاشتی، ئه‌نجامی بۆ رووسیا ده‌بێت".
كیربی له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، شه‌ڕی ناوخۆی سوریای هه‌ڵسه‌نگاند.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كاریگه‌رییه‌كانی رووسیا له‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د كیربی گوتی: "ئه‌مه ناشارینه‌وه و پێشتریش قسه‌مانكردووه. ئه‌گه‌ر رووسیا كاریگه‌رییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌سه‌د به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌كارنه‌هێنێت، ئه‌مه ئه‌نجامی ده‌بێت بۆ خۆیان و بۆ ناوچه‌كه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە ئه‌نجامه‌كانی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له سووریا و قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی په‌نابه‌رانی ئەو وڵاتە ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كیربی هۆشداریی دا له‌وه‌ی کە ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له سووریا به‌رده‌وام بێت، تیرۆریستی زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا درووست ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه رووسیا سه‌رنجی تیرۆریستانی ناوچه‌كه به‌لای خۆیدا رابكێشێت.
گوته‌بێژه‌كه رایگه‌یاند پێویسته رووسیا جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان به‌ته‌واوه‌تی، بخاته گرنتییهوه.
كیربی گوتی: "هه‌روه‌ها پێویسته یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌نرێته ئه‌و ناوچانه‌ی كه یارمه‌تییان پێ ناگات و به‌شێوازێكی سه‌ركه‌وتوو دیداری دیپلۆماسی ده‌سته‌به‌ربكرێت".