Dildar Baykan Atalay
03 تشرینی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2026
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نیوەی خوولی ئەمریکا بەردەوامە کە دەسەڵاتی یاسادانانی ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و هاوسەنگی سیاسیی لە کۆنگرێسدا دیاری دەکات.
لە هەڵبژاردنەکەدا، ٤٣٥ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران و ٣٥ کورسی لە کۆی ١٠٠ کورسی ئەنجوومەنی پیران دیاری دەکرێت.
پڕۆسەی دەنگدان کاتژمێر ٦ی بەیانی لە بەشێک لە ویلایەتەکان دەستی پێکرد، و بە پێی جیاوازی کات، لە ویلایەتەکانی دیکەش سندووقەکان بەڕووی ٢١٠ ملیۆن دەنگدەری ئەمریکاییدا کرایەوە.
لە ئێستادا کۆمارییەکان ٥٣ کورسی و دیموکراتەکان ٤٥ کورسی ئەنجوومەنی پیرانیان بەدەستەوەیە. لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش کۆمارییەکان ٢١٨ کورسی و دیموکراتەکان خاوەنی ٢١٤ کورسین و کورسییەک بە دەست کەسایەتییەکی سەربەخۆ و دوو کورسیش بە چۆلی ماوەنەتەوە.
دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە هاوسەنگی هێز لە کۆنگرە و ئاستی توانای حکوومەتەکەی ترەمپ بۆ بەرەپێشبردنی بەرنامە یاساییەکانی دیاری دەکات.