Barış Gündoğan
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دیمه‌نی ئه‌و منداڵانه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه شه‌ڕیان پێده‌كه‌ن كه چه‌ندین جار له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه ورووژێنراوه، له‌ڕێگه‌ی میمۆریكارتی كامێرایه‌كی فۆتۆگرافییه‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه، خراونه‌ته‌ڕوو.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كرد بۆ سه‌ر عه‌فرین و ده‌ورووبه‌ری، یه‌په‌گه هه‌ڵمه‌تی چه‌كداركردنی منداڵانی زیاتر كرد.
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، رووی راسته‌قینه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
بابه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه شه‌ڕیان پێده‌كه‌ن كه چه‌ندین جار له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه ورووژێنراوه، ئه‌مجاره‌یان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی خۆیان تۆماریانكردووه خرایه‌ڕوو.
ئه‌و به‌ڵگه و وێنانه‌ی له‌نێو میمۆریكارتی كامێرا فۆتۆگرافییه‌كانی تیرۆریسته كوژراوه‌كان و نێو ئه‌و حه‌شارگانه‌ی كۆنترۆڵكراون ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، مه‌شق و راهێنانی چه‌ك و ژیانی منداڵان له چیاكان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
میمۆریكارتهكان وێنه‌ی منداڵگهلێكیان لەنێودایه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 17 ساڵدا ده‌بێت.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه پێویسته له خوێندنگه بن و ده‌ستیان پێنووس بگرێت، به كلاشینكۆفه‌وه له میانی مه‌شقكردندا وێنه‌یان گیراوه.
هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م پۆسته‌ری رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه و به‌رپرسانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا وێنه‌یان گرتووه.