Zana Natık Kerem
22 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
قودس ــ AA
فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی رایگەیاند،٧٢٠ جوولەکە کە پۆلیسی ئیسرائیل پاسەوانی بۆ کردوون ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بەرپرسی رایگەیاندنی فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستینی، فیراس دبس لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەرەتا پۆلیسی ئیسرائیل ھەڵیکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا بەرلەوەی ئەو جوولەکانە کارەکەیان ئەنجامبدەن و دەستیان بە ھەڵمەتی گەڕان و پشکنین لەناو ئەقسادا کرد و دواتر بە شێوەیەکی بەرفراوان لە حەوشەی مزگەوتەکەدا، بڵاوبوونەوە".
فیراس دبس ئاماژەی بەوەشدا کە ھێزەکانی ئیسرائیل دوای ئەوەی ناسنامەی باری شارستانییان لە بەڕێوەبەری فێرکردنی شەرعی لە ئەوقاف، ناجح بکێرات و نوێژخوێنان وەرگرت ئێنجا رێگەیان پێ دان بچنە ناو ئەقساوە.
ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر بەناو "رێکخراوەکانی ھەیکەل" داوای لە لایەنگرانی کردبوو بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میانی رێورەسمی ئایینی تایبەت کە پێی دەگوترێت "خەراب ھەیکەل"، ھەڵبکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.