Mohammed Baqi Hussein
14 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2017
ئەلباب - AA
كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ئەلباب سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا له بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
شارۆچكه‌ی ئەلباب كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له تیرۆرستانی داعش پاككرایه‌وه، له ئێستاشدا له بۆمبه چێنراوه‌كان پاكدهکرێتهوه كه بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی سڤیلی شارۆچكه‌كه.
داعش به‌رله‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ئەلباب به‌جێبهێڵێت، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ڵاتنی خه‌ڵكی رێگاكانی بۆمبڕێژ كردبوو.
شاره‌زای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كانی سوپای سووریای ئازاد، محه‌مه‌د ئه‌بو ئیسلام رایگه‌یاند، گونده‌كانی سوفلانیه و بەیزای سه‌ربه ئەلباب-یان له بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش پاككردووه‌ته‌وه.
محەمەد ئه‌بو ئیسلام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆمبه‌كان له‌ناو ماڵ و باخچه و رێگاكاندا چێنراون و گوتی: "رۆژانه‌ی 60 بۆ 400 بۆمبی چێنراوی داعش ده‌دۆزمه‌وه و پووچه‌ڵیان ده‌كه‌مه‌وه. داعش ته‌نها ماڵ و باخچه و رێگاكانی بۆمبڕێژ نه‌كردووه، بگره كێڵگه و باخه‌کانی زه‌یتوونیشی بۆمبڕێژكردووه".