Mohammed Hamood Ali Al Ragawi
02 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2022
ڤاتیکان ــ AA
رێبەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی دەوڵەتە شاری ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس داوای لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کرد کە کۆتایی بە"گێژاوی توندوتیژی و مردن" لە ئۆکراینا بھێنێت، ھەروەھا داوایشی لە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی کرد کراوە بێت بەرامبەر پێشنیازەکانی ئاشتیی کە بە جیددی دەخرێنەڕوو.
ماڵپەری فەرمی "Vatican News" بڵاوی کردەوە کە پاپا فرەنسیس لە گوتارێکدا لە گۆڕەپانی پەتروس-ی پیرۆز لە شاری ڤاتیکان باسی لە قەیرانی ئۆکراینا کردووە و گوتوویەتی: "سەرەتا داوا لە سەرۆکی رووسیا دەکەم کە 'گێژاوی توندوتیژی و مردن' لە ئۆکراینا بوەستێنێت".
راشیگەیاندووە "بەتوندی ئیدانەی ئەو رەوشە مەترسیدارە دەکەم کە لەم رۆژانەی دواییدا ھاتووەتە ئاوارەوە کە ئەوەیش بووەتە مایەی پێشێلکردنی زیاتری بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان، جگە لەوەیش مەترسییەکان لەبارەی پەرەسەندنە ئەتۆمییەکان زیاتر دەکات".
رێبەری کاسۆلیکەکانی جیھان ھەروەھا داوایشی لە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی کرد کراو بێت بەرامبەر پێشنیازەکانی ئاشتیی کە بە جیددی دەخرێنەڕوو.
سەرۆکی دەوڵەتە شاری ڤاتیکان ھانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دا کە ھەوڵی زیاتر بدات بۆ کۆتایی ھێنان بە جەنگەکە و زیاتر پاڵپشتیی لە گفتوگۆ و دیالۆگ بدات.
رۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ٢٠٢٢، ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێ کرد کە تا ئێستا بەردەوامە.
ھاوکات ھەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا بەھۆی ھێرشە سەربازییەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، سزای نوێیان لە بوارەکانی ئابووریی، داریی، گواستنەوە و وزە بەسەر رووسیادا سەپاند.