Burak Karacaoğlu,Ömer Koparan,Hemın Othman Mohammed
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
ئیدلب - AA
به‌ره‌ی ئازادی نیشتمانی كه گه‌وره‌ترین گرووپی سه‌ربازییه و له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێكهاتووه، پشتیوانی خۆی بۆ رێككه‌وتنی ئیدلب راگه‌یاند كه له نێوان رووسیا و توركیا كراوه.
به‌ره‌ی ئازادی نیشتمانی كه له لایه‌نه یه‌كگرتووه‌كانی سوپای سووریای ئازاد دروستبووه له راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردووه‌ته‌وه پشتیوانی خۆی بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئیدلب ده‌ربڕیووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سوپاسی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ین كه رێگری له جه‌نگ كردووە. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی سۆچی ده‌ستكه‌وتن ئه‌نجامی كاری دیپلۆماسی سه‌ركه‌وتووی توركیا بوو".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه گه‌ل به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له ئه‌نجامه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات و هاتووه "ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی گه‌ل كه رۆژی هه‌یینی كران پشتیوانی بوون له ئه‌نجامه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "واز له ئامانجی رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ناهێنین. له‌به‌رئه‌وه چه‌كه‌كانمان دانانێین. هاریكاری له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت. له ئاماده‌باشیدا ده‌بین بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی رووسیا، ئێران و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین 17ی ئهیلوول له شاری سۆچی رووسیا رێككه‌وتنێكیان واژووكرد بۆ سه‌قامگیركردنی ره‌وشی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب.