Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2019
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران رایگه‌یاند کە له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، روحانی و ماكرۆن تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ته‌وه‌ره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه.
حەسەن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بۆ ئه‌وانیش زۆر گرنگه و گوتوویه‌تی "ده‌مانه‌وێت هه‌ردوولا هه‌موو په‌یمانه‌كان به‌رنه سه‌ر. له رێگای ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه ئێران سه‌ركه‌وتنی ئابووری ره‌وا به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
سه‌ركۆماری ئێران سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه وێڕای ئه‌وه‌ی ئێران به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی هه‌ستاوه، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی نه‌ناوه له كاتێكدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزه‌ی ئه‌تۆم ١٤ جار جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئێران پابه‌ند بووه به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه.
حەسەن روحانی داوای كردووه پێویسته به شێوه‌یه‌كی خێرا و كاریگه‌ر كه‌ناڵی ئابووری كه له میانی په‌یمانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا دروستكراوه جێبه‌جێ بكرێت. سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مریكایشه‌وه له‌باره‌ی سوپای پاسداران گوتوویه‌تی: "كارێكی ئیستیفزازی، ترسناكه و پێشتر له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بیندراوه".
- "فەڕەنسا بەوردی چاودێریی بابەتە ناوچەییەكان دەكات"
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن جەختیكردەوە لە پێویستیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی پاریس و تاران لە سەرجەم بوارەكاندا و گوتی: "كۆمپانیاكانی فەڕەنسا و یەكێتیی ئەورووپا، لەسەر بەڵینی خۆیانن بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ناوەڕۆكی رێككەوتنی ئەتۆمی".
ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاند كە فەڕەنسا ئەوەی لەدەستی بێت ئەنجامی دەدات بۆ داكۆكیكردن لە بەرژەوەندییەكانی خۆی لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمییدا و گوتی: "فەڕەنسا بەوردی چاودێریی بابەتە ناوچەییەكان دەكات. دامەزراندنی كەناڵی دارایی، نیشانەی ئیرادەی یەكێتیی ئەورووپایە بۆ پاراستنی رێككەوتنی ئەتۆمی".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن لەبارەی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران گوتی: "فەڕەنسا لەگەڵ كۆمپانیاكانی یەكێتیی ئەورووپا لە هەوڵدایە بۆ چاككردنەوەی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران. گومان لەوەدا نییە كە رۆڵی رووسیا و چین-یش لەم هەوڵەدا زۆر گرنگە".
ئیمانوێل ماكرۆن هەروەها سەرەخۆشیی خۆی بە هۆی كارەساتی لافاوەوە ئاراستەی سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی كرد و رایگەیاند، فەڕەنسا بڕیاریداوە كە هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكە بنرێرێت.