Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی كاری زۆر باشی ئه‌نجامداوه و گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و میسر به‌ڕاده‌یه‌ك باشن كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه".
تره‌مپ و سیسی له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و شاندنی هه‌ردوو وڵات، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و سه‌رنجی راكێشا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و دانوستانه‌كانیان له بواری سه‌ربازی و بازرگانی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و میسر به‌ڕاده‌یه‌ك باشن كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه و گوتی: "به تایبه‌ت له بواری سه‌ربازی هه‌ماهه‌نگی پته‌وتر بووه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا و هاوبه‌شی بازرگانیشین. له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشدا هه‌ماهه‌نگییه‌كان زیاتر بوون و په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتریش به‌ره‌و پێش ده‌چن".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ناوبراو پشتگیری هه‌وڵه‌كانی سیسی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تاكو ٢٠٣٤ له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه. دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "به‌ڕای من ئه‌و كاری زۆر باش ده‌كات. ئاگاداری ئه‌وه نیم هه‌وڵ بدات (بۆ ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه)، به‌ڵام خۆی سه‌ركۆمارێكی گه‌وره‌یه".
دواتر تره‌مپ و سیسی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانیان كرد و باس له‌وه ده‌كرێت به تایبه‌ت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات دواون.