Mücahit Oktay
14 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
نیویۆرک - AA
دەستگیرکردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە تا ئێستا پردی ئامباسیدەر-ی نێوان ئەمریکا و کەنەدا-یان جێنەهێشتووە، راگەیەندرا.
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک شۆفێر لە رۆژی حەوتەمی خۆپیشاندانی شۆفێری بارھەڵگرەکان لەدژی رێکارەکانی سنووردارکردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر پردی ئامباسیدەر بەربەستەکانیان جێنەھێشتووە، لەلایەن پۆلیسی کەنەداوە دەستگیرکران.
لە دوای ئەوەی چەند خۆپیشاندەرێک پابەندی ئاگادارییەکانی پۆلیس و بریاری دادگای باڵای ئۆنتاریۆ نەبوون و دوو بارھەڵگریان کردە بەربەست، بەیانی ئەمرۆ بە بەکارھێنانی ھێز لەسەر پردەکە لادران.
ھیچ زانیارییەک لەسەر کاتی کردنەوەی پردەکە کە خاوەنی گرنگییەکی گەورەیە بۆ بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات، بڵاونەکراوەتەوە.
پۆلیسی کەنەدا، لە رۆژی شەشەمی خۆپیشاندانەکاندا ھۆشداری ئەوەی دابوو کە بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەکات، بەم پێیەش ژمارەیەک لە شوفێرەکان پێوەی پابەندببوون و پردەکەیان جێھێشت.