Muhammet Ali Kemal
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
له سووریا له نێوانی هێزه‌كانی سه‌ربه ئێران له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سه‌ر به رووسیا له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه هه‌ردووكیان پشتیوانیی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، له پارێزگاكانی دێرازۆر و حه‌له‌ب پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كان له حه‌له‌ب و دێرازۆر دهستكهوتوون، له شارۆچكه‌ی مه‌یادینی سه‌ربه دێرازۆر پێكدادان له‌نێوان پۆلیسی سه‌ربازیی رووسی و سوپای پاسدارانی ئێران هاتووه‌ته ئاراوه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له ئه‌نجامی پێكدادانهكهدا دوو كه‌س له سوپای پاسداران كوژراون و چوار سه‌ربازی رووسیاش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئێران و رووسیاوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، دوێنێ له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له تیرۆریسته بیانییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران هه‌ن، دوێنێ پێكدادان له‌نێوان رووسه‌كان و گرووپه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران، پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه.