Haydar Karaalp,Hemın Othman Mohammed
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
به‌غدا - AA
وه‌زیری بازرگانی عێراق، محه‌مه‌د هاشم عانی رایگەیاند كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووری له نێوان توركیا و عێراقدا و گوتی: "پێموایه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نوێ ده‌كرێته‌وه".
محه‌مه‌د هاشم عانی دوای "كۆڕبه‌ندی پرۆژه‌ی توركیت-عێراق" كه له به‌غدای پایته‌خت سازكرا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی دهروازهیەکی نوێی سنووری له نێوان توركیا و عێراقدا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته لیژنه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، بازرگانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی گومرك دامه‌زرێندراوه. كاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه و پێشهاته‌كان به ئاستێكی باش‌دا ده‌ڕۆن. پێموایه له‌م نزیكانه‌دا ده‌روازه‌ی نوێی سنووری بكرێته‌وه".
وه‌زیری بازرگانی عێراق باسی له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق له ئاستێكی باشدان و قه‌باره‌ی بازرگانی هاوبه‌ش له 2018دا، نزیكه‌ی 13 ملیار دۆلار بووه و ئه‌مساڵ زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری بازرگانی عێراق، محه‌مه‌د هاشم عانی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه عێراق دوای ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌ی دژبه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش نیشانی‌دا له رووی ئابوورییه‌وه شوێنی خۆی له ناوچه‌كه‌دا كردووه‌ته‌وه و گوتی: " پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركیادا درێژه به په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه به‌هێزه‌كانمان بده‌ین. له میانی سه‌ردانی سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیادا كۆبوونه‌وه‌ی به‌سوودمان ئه‌نجامدا. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له عێراقدا ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای توركی هه‌ن كه له بواری جۆراوجۆردا كار ده‌كه‌ن".