Emre Aytekin,Abdullah Shukur
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
راوێژکاری وەزارەتی بەرگری سریلانکا، ھێماسیری فێرناندۆ لە دوای ھێرشە تیرۆریستییەکەی جەژنی مەسیحییەکان دەستی لەکار کێشایەوە.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنە خۆجێیەکانی ئەو وڵاتە بڵاوکراونەتەوە، سەرۆکی سریلانکا، مایتریپالا سیریسێنا رایگەیاند کە فێرناندۆ دەستلەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش کردووە، بەڵام تا دیاریکردنی کەسێکی دیکە ناوبراو لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت.
سیریسێنا دوێنێ رایگەیاندبوو کە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و بەڕێوەبەری پۆلیس بەھۆی کەموکۆڕی ئەرکەکانیان لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی رۆژی جەژنی مەسیحییەکان دەستلەکار دەکێشنەوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوو کەسانی دیکە دیاری دەکەن.