Sarmand Hameed
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی میری کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح پەیامێکی ھاوخەمی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی ھاتووە: "بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی میری دەوڵەتی کوێت، شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح ـم پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەمیریی بەڕێز وگەل و حکومەتی کوەیت دەکەم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان ھاتووە: "خوالێخۆشبوو نموونەی بەھای بەرزی مرۆڤدۆستی بوو، لە سەردەمی ئەویشدا پەیوەندییەکانی نێوان کوێت و ھەرێمی کوردستان فراوانتر بوون".
لە کۆتایی پەیامی ھاوخەمی مەسعود بارزانی ھاتووە "لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی وئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت".