Sarmand Hameed
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
قاهیرە - AA
لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و قەیرانەکانی ناوچەکەیان کرد.
بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری میسر، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عەبدولفەتاح سیسی کردووە.
بەپێی بەیاننامەکە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ترەمپ و سیسی تاوتوێی هەنگاوەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کردووە.
هەردوو سەرۆک تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی هەرێمی کە پەیوەستن بە پێشهاتەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە پەیوەستن بە دۆخی هەرێمییەکان بەمەبەستی گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەیان لە رێگەی چارەسەری سیاسی.
هەردوولا رێککەوتوون لەسەر بەردەوامی کارەکانیان لە هەماهەنگی دوولایەنە لەنێوان هەردوو وڵات لەبوارە جیاجیاکان لە داهاتوودا.
بەپێی بەیاننامەکە، سەرۆکی ئەمریکا ستایشی هەوڵەکانی میسری کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و جەختی لە پاڵپشتی کردنی واشنتۆن بۆ قاهیرە کردووەتەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆر.