Ramal Abdullah Mahmood
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
له‌نده‌ن - AA
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لەبارەی ره‌وشی مرۆیی له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات دوان.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا مه‌ی و تره‌مپ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گه‌یشتووەته ئاستی "كاره‌ساتی مرۆیی" و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانیشیان به به‌رپرسیاری ئه‌م دۆخه له قه‌ڵه‌م دا.
مه‌ی و تره‌مپ به پێویستیشیان زانیووه رووسیا و ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ژموونیان به‌سه‌ر رژێمی سووریادا هه‌یه ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ راگرتنی توندوتیژییه‌كانی سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.