Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
19 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
جێگری سەرۆكی ئەمریكا، مایك پێنس و سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی هاوبەشییە ستراتیجییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان كردووە.
كۆشكی سپی راگەیەندراوێكی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی پێنس و عەبدولمەهدی بڵاوكردەوە.
لە دەقی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "هەردوو سەركردە، تاوتوێی بەرەوپێشبردنی هاوبەشییە ستراتیجییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان كردووە، لەوانە بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە".
راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوە داوە كە پێنس باسی لە رێككەوتنی بازرگانیی نێوان عێراق و ئوردن كردووە و خۆشحاڵیی لەوبارەوە نیشانداوە.
راشگەیەندراوە كە عەبدولمەهدی پێشهاتەكانی لەبارەی داعشەوە بە پێنس راگەیاندووە.