Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
19 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2019
نیویۆرك - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی لافاوه‌وه له ویلایه‌ته‌كانی ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌وه بۆ سێ كه‌س و هه‌زاران كه‌سیش ده‌ربه‌ده‌ربوون.
به هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه له ویلایه‌ته‌كانی نیبراسكا، ئایۆوا، ویسكۆنسین، میسوری و كانساس لافاو دروستبوو. هه‌روه‌ها به هۆی به‌رده‌وامی بارینی بارانی به‌لێزمه له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی لافاوه‌وه له ویلایه‌تی نیبراسكا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دووی دیکەش بێ سه‌روشوێن بوون.
هه‌روه‌ها به هۆی لافاوه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر پرد و رێگاوبان زیانیان به‌ركه‌وتووه.