Büşra Selvi Öğütcen
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
ئەنقەرە- AA
لە سەرەتای ئەمساڵەو تا ئێستا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ١٤٠ کەس لە چین گیانیان لەدەستداوە یاخود بێسەروشوێن بوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی شینهوا لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا لە ٢٧ ناوچەی چین لافاو روویداوە.
بەهۆی ئەم لافاوانەوە ٣.٥٣ ملیۆن هێکتار زەوی کشتوکاڵی زیانیان بەرکەوتوە کە گوژمەکەی ١١.٧ ملیار دۆلار بووە.
هەروەها ناوەندی چین بۆ وشکەساڵی و رێگری کردن لە لافاو، بەهۆی لافاوەوە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی دۆخی لەناکاوی لەو وڵاتە بۆ قۆناغی دوو بەرزکردووەتەوە.