Zehra Ulucak
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ویلایه‌تی ئاسام باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان، بارانی به‌خوڕ كه چوار رۆژه درێژه‌ی هه‌یه لافاو و رۆچوونی زه‌وی لێكهوتهوه كه به هۆیه‌وه، ٤٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كه‌ناڵی NDTV بڵاوی کردەوە، ئه‌و كاره‌ساته سروشتییانه كه گیانله‌ده‌ستدانی ٤٢ كه‌سیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی یه‌ك ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س.
به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌خوڕ و رۆچوونی زه‌وییه‌وه رێگاوبان، پرد، رێگا ئاوییه‌كان و ژێرخانه‌كانی دیكه‌ی سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له كاتێكدا زیاتر له دوو هه‌زار گوند له ٢٤ ناوچه‌ی ویلایه‌ته‌كه ژێرئاو كه‌وتوون، سه‌دا ٧٠ی پاركی نیشتمانیی كازیرانگا نوقمی ئاو بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ژیانی كێوی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ٤٩ ئاژه‌ڵ له كازیرانگا رزگاركراون، به‌ڵام ٤١ سه‌ر ئاژه‌ڵی دیكه له‌ناوچوون.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباری براهماپوترا له چه‌ندین ناوچه‌دا، له ویلایه‌ته‌كانی ئاسام و ئاروناچال پرادێش-ی هاوسنووری هۆشداری روودانی لافاوی توند درا.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی هیندستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بارینی بارانی به‌خوڕ تا ١٦ی تهمووز درێژه بكێشێت.
حكوومه‌تی ویلایه‌تی ئاسام رایگەیاند كه له ده‌ستپێكی وه‌رزی باران بارینه‌وه تا ئێستا تێكڕا ٧٠ كه‌س به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات حكوومه‌تی ویلایه‌ته‌كه له ١٦ ناوچه‌دا، ٢٢٤ كه‌مپی هاوكاری دروستكردووه كه له‌ئێستادا زیاتر له ٢١ هه‌زار كه‌سیان تیادا نیشته‌جێیه.