Meiramgul Kussainova
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
نوورسوڵتان – AA
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كانی كازاخستان ده‌ستگیر كراون گه‌یشته چوار هه‌زار و ٢٦٦ كه‌س و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بیانییان له‌نێودان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی كازاخستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی رووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته نوێ كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كانی كازاخستان ده‌ستگیر كراون گه‌یشته چوار هه‌زار و ٢٦٦ كه‌س و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بیانییان له‌نێودان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای ئاڵماتی زیاتر له ١٠٠ كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه. هه‌روه‌ها له پارێزگای جامبڵ'یش كۆگایه‌كی چه‌كوچۆڵ دۆزراوه‌ته‌وه و له باڵه‌خانه‌یه‌كی خزمه‌تگوازاری ئۆتۆمبێلیش له هه‌مان ویلایه‌ت جگه له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤيزیۆن و مۆبایلی دزراو دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
له میانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به‌هۆی گرانكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و خراپی ره‌وشی ئابووری له ٢ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستیان پێ كرد، پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رووی دا. به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی پۆلیس و سه‌رباز ئاگریان تێبه‌ردرا و خۆپیشانده‌ران چوونه ناو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
سه‌ركۆماری كازاخستان، قاسم جۆمه‌رت تۆكایێڤ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد كه له‌لایه‌ن خوپیشاندهرانهوه به به‌رپرسیاری ئه‌و بارودۆخه ده‌زاندرێت و به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كانیش ناوبراو باری نائاسایی له كازاخستان راگه‌یاند.