Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
08 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2023
قودس – AA
ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی کە لە ئاکامی بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٦٠٠ کەس.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا لە ئاکامی بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، ٦٠٠ ئیسرائیلی کوژراون کە ٤٤یان سەربازن و ٣٠ی دیکەیشیان پۆلیسن.
پێشتر کەناڵی "١٢"ی ئیسرائیلی بڵاوی کردبوویەوە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی کە لە ئاکامی ھێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٠٠ کەس.
ھاوکات سوپای ئیسرائیل، ناوی ٤٤ سەربازی خۆی بڵاوکردەوە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس-دا، کوژراون.