Dmitri Chirciu
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە تاودانێکی باڵا هەیە لە جێبەجێکردنی پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان رووسیا و تورکیا و رایگەیاند: "بێگومان ئومێدەوارین ئەم تاودانە بپارێزرێت".
دمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە مۆسکۆ، باسی لە سەرکەوتنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد لە هەڵبژاردنی سەرکۆماردا.
گوتەبێژی کرملین هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری بەشداریکردنی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کرد لەو رێوڕەسمی سوێندخواردنەی کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی ئەردۆغان لە پۆستەکەیدا سازدەکرێت و گوتی: ''چاوەڕوانین و هێشتا بانگهێشتنامەیەک نەهاتووە''.
دمیتری پێسکۆڤ باسی لەوە کرد کە ئەگەری هەیە لە کاتێکی نزیکدا سەرۆک پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام بدات، هاوکات باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا کرد.
گوتیشی: ''تاودانێکی باڵا هەیە لە جێبەجێکردنی پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان رووسیا و تورکیا، بێگومان ئومێدەوارین ئەم تاودانە بپارێزرێت، چونکە بەڕاستیی ئامانجەکان لەم بوارەدا نموونەیین''.