Zafer Fatih Beyaz
29 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2022
مەدرید - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆبووەوە.
ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی ناتۆ سەردانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای کردووە، دەستی کرد بە کۆبوونەوە و دیدارە دوو قۆڵییەکانی.
کۆبوونەوەی هەردوو سەرکردەکە لە چوارچێوەی لووتکەی ناتۆدا لە ناوەندی کۆنگرەی IFEMA بە داخراوی بەرووی راگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.