Berk Özkan
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زیلینسکی کۆتاییھات.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی وەحدەددین نزیکەی یەک کاتژمێر و ٤٥ خولەکی خایاند.
دواتریش کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان دەستیپێکرد و چاوەڕێی دەکرێت دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ئەنجام بدرێت.