Muhammet Ali Kemal
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیربی، سەبارەت بە لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ، كە تێیدا لەدوای هێرشە تیرۆریستییەكانی برۆكسلەوە موسوڵمانانی كردە ئامانج، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم هێرشانە هیچ پەیوەندییەكیان بە ئیسلام و موسوڵمانانەوە نییە.
كیربی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا وەڵامی پرسیارەكانی سەبارەت بە هێرشەكانی برۆكسل دایەوە.
پرسیاری ئەوە لە كیربی كرا كە بۆچوونی سەبارەت بە گوتەكانی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی پێشبینیكراوی پارتی كۆماری بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، كە لە دوای هێرشەكانی برۆكسلەوە موسوڵمانەكانی كردبووە ئامانج و رایگەیاندبوو ''كێشەمان لەگەڵ ئەواندا هەیە''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە ئەو رێوشوێنانەی لەبەرامبەر هەڕەشە تیرۆریستییەكاندا گیراونەتە بەر زیادبكرێن و جەختی لەوەكردەوە ئەم كارانە پەیوەندییەكی بە هیچ ئایینێكەوە نییە و رایگەیاند:
''داعش وەك ئایدۆلۆجیایەكی لادەر و دڕندە بەردەوامە لە راكێشانی سەرنجی گرووپێكی بچووكی لایەنگری توندڕەوی لەنێو موسوڵمانەكاندا. ئێمە بە هیچ شێوەیەك پێمان وا نییە ئەم دۆخە پەیوەندی بە ئیسلام و موسڵمانانەوە هەبێت''.