Zana Natık Kerem
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
ئۆتاوا ــ AA
دادگای کەنەدا، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ کەسێک بە تاوانی کوشتن و بریندارینکردنی ٢٤ کەسی موسڵمان دەرکرد.
رۆژنامەی " "The Starی کەنەدی بڵاویکردەوە کە دادوەریی دادگای باڵای ناوچەی کێبک، فرانسۆا ھۆت سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ ئەلیکسەندەر بیسونیت-ی تەمەن ٢٩ ساڵ دەکرد کە بە ئەنجامدانی کوشتنی بە ئەنقەست تاوانبارکراوە.
بەپێی سزاکە، ئەلیکسەندەر بیسونیت بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ زیندانی دەکرێت و بەھیچ شێوەیەک ناوبراو تا تەواوکردنی ماوەی زیندانیکردنەکەی، ئازاد ناکرێت.
لە ٢٩ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧دا ئەلیکسەندەر بیسونیت بە دەستڕێژی گوللـە ھێرشیکردە سەر نوێژخوێنان لە مزگەوتێک لە ناوچەی کێبک باکووری رۆژھەڵاتی کەنەدا کە بە ھۆیەوە پێنج کەس کوژران و ١٩ی دیکەش برینداربوون.