Sümeyye Dilara Dinçer
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گه‌رده‌لوولی "رای" بەخێرایی لە باشووری خۆرهەڵاتی فلیپین نزیک دەبێتەوە.
كه‌ناڵی CNN له هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خێرایی ئه‌و تونده‌بایه‌ی به‌ره‌و فلیپین پێشڕه‌وی ده‌كات گه‌یشتووه‌ته ٢١٥ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، كه ئەوه‌ش یەکسانە بە پلەی چوارەم لە پێوەری گەردەلوولی سافیر-سیمپسۆن.
ناوه‌ندی هۆشداری گه‌رده‌لوولی هاوبه‌ش، پێشبینی كرد خێرایی تونده‌با بگاته ٢٦٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ره‌نگه به‌هێزی گه‌رده‌لووله‌كه بگاته پله‌ی پێنجه‌م.
هاوكات نووسینگه‌ی كه‌شناسی فلیپین "PAGASA" رایگه‌یاند كه تا به‌یانی چاوه‌ڕوانی بارانی وه‌رزی ده‌كرێت و هۆشداریشی دا كه ره‌نگه له دوورگه‌كانی مینداناۆ و ڤیسایاس ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌لێزمه لافاو دروست بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی The National New، هه‌زاران كه‌س كه له كه‌ناراوه‌كان ده‌ژین ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه.