Mustafa Deveci
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی ئه‌و لافاو و گه‌رده‌لووله‌ی به‌شه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به هۆی لافاو و گه‌رده‌لووله‌كه‌وه كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو ویلایه‌ته‌كانی میشیگان، كێنتاكی و ئاركانساسی گرتووه‌ته‌وه، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی كه‌شناسیی ئه‌مریكا، به هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله به‌هێزه‌ی كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، سه‌قفی چه‌ندین خانوو داڕماوه.
به هۆی زیانبه‌ركه‌وتنی تۆڕه‌كانی كاره‌باوه، زیاتر له 20 هه‌زار ماڵ له سێ ویلایه‌تدا بێ كاره‌بان.
به هۆی لافاوه‌كه‌وه له ویلایه‌تی كێنتاكی، 64 رێگا به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هاوكات هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له ویلایه‌ته‌كانی میسووری، ئیندیانا و ئیلینووا باری نائاسایی راگه‌یه‌نراوه.