Ekrem Biçeroğlu
13 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) ئاماژەی بەوە کرد کە لە کەرتی غەززەی ژێر گەمارۆ و هێرشی ئیسرائیلدا یەک ملیۆن کەس شوێنی ئارامیان نییە ڕووی تێبکەن.
لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسی یونیسێفدا، ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوکرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دیمەنەکانی غەززە تۆقێنەرن. ژمارەیەکی زۆر منداڵ لەناو قوربانيیەکاندان، یەک ملیۆن کەس شوێنی ئارامیان نییە ڕووی تێبکەن. ئەمە جێگەی قبوڵ نییە ودەبێت دەستبەجێ توندوتیژی ڕابگیرێت".