Abdullah Shukur
21 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەمڕۆ رۆژی ھەینی لە قودس کە رۆژێکی پیرۆزە لەلای مووسڵمانەکان، پۆلیسی قودس و سەرباز و گشت ھێزەکانی ئەمنی لەو شوێنە ھێرشیان کردە سەر مووسڵمانان و نزیکەی ٣٥٠ کەس برینداربوون، بەپێی دوائاماریش سێ کەس شەھیدبوون".
سەرکۆماری تورکیا گوتى: "ئێستا کیشوەری ئەفریقا لە رووی مرۆییەوە خاوەنی بەھێزترین پێگەی بازرگانی و ئابووری جیھانییە. ھیچ ھێزێک ناتوانێ رێگری لەم توانایە بکات. بەتایبەتی ئەو داگیرکەرانەی کە تاکو ئێستا ئەفریقا وەکو باخچەی پشتەوەی ماڵەکانیان سەیر دەکەن. ئیتر ناتوانن بەربەست بخەنە بەردەم ھەوڵی سەربەخۆیی وڵاتانی ئەم کیشوەرە. لەم قۆناغەش تورکیا بە مێژوویی پاکی خۆی و بەھاکانی خۆی بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیکردنی برایانی ئەفریقا".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشى: "هه‌رچه‌نده ئه‌فریقا ئه‌مڕۆ به كێشه، برسێتی و نه‌خۆشی زۆر زیاتر بووه‌ته رۆژه‌ڤ، به‌ڵام كیشوه‌رێكه كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌ده‌ی 21 ده‌كات. به روون و ئاشكرا ده‌یڵێم، پشتیوان به‌خوا ئێستا هێز و توانا له ئه‌فریقا بهخۆكهوتووهتهوه".