Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له گوتارێكیدا له شورای شارسازی کە له ناوه‌ندی كۆنگره و كولتووری میللی به‌شته‌په بەڕێوەچوو، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند ''خەمی سەرەکی ئەوانەی لە کۆشکە شووشەییەکانەوە بە بێ زانیاریی بڕیار لە ئێمە دەدەن، ئەوەیە کە لە شارە گەورەکان و لەو شوێنانە چوونەتە دەرەوە کە وایاندەزانی رزگاریان کردووە و تەنها هی خۆیانە. ئەوانەی کاتێک کە دێتە سەر باسی قسە، شەعبەویبوون بە هەموو کەس دەفرۆشنەوە، ناتوانن ئەوە بخەنە ناو ناخی خۆیانەوە کە لەگەڵ گەلدا بە هەمان رێگەدا بڕۆن، لە هەمان شوێندا دانیشن و بچنە هەمان ئەو گۆڕەپانانەی کە گەل بۆی دەچێت''.
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "لە ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ پرۆژە پێشکەش بکەن، رۆژی دواتر ژووری ئەندازیارانی بیناسازی یەکسەر لەسەر ئەم پرسە موراجەعە دەکەن. چیتان کردووە تا ئەمڕۆ؟ ئەوەمان پێڵێن. موراجەعەی هەرکوێیەک بکەن، دەبێت ئەوە بزانن کە ئینشائەڵڵا ٢٠١٩، ساڵی تەواوکردنی پرۆژەی گەورەی بینای ئۆپێرا دەبێت. بە ئارەزووی خۆتان ئەملاو ئەولا بکەن، چی دەکەن بیکەن".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتيشی: "ئایا كاری له‌وه به‌تاڵتر هه‌یه له ماڵی خۆی دا‌نیشێت كه له نهۆمی 30-40دایه، ته‌نانه‌ت ناوی دراوسێیەكهشی نازانێت و باس له كولتووری گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ده‌كات؟ ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌كجاریش بێت له ژیانیاندا زۆپای له زستاندا دانه‌خستووه بۆ گهمكردنهوه. له هه‌ر بارانێكدا سه‌ربانه‌كه‌ی دڵۆپه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام باس له مه‌ینه‌تی ژیانی ئه‌و كه‌سانه بكات كه له گه‌ڕه‌كی زیاده‌ڕۆییه‌كان ده‌ژی جگه له ریا هیچی دیكه نییه. ئیدی ئه‌و كه‌سانه له بهرژاو ناگرم و ناگرین كه له ژیانیاندا دره‌ختێكیان نه‌ناشتووه و ئاوی ته‌نها دره‌ختێكیان نه‌داوه و خۆیان به ژینگه‌پارێزترین كه‌س له جیهاندا ده‌زانن".