Muhammet Ali Kemal
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
ئیدلب - AA
هێزەکانی سەربە رژێمی بەشار ئەسەد لەرێگەی پێشێلکردنی ئاگربەستەوە لەماوەی مانگی رابردوودا لە ناوچەی ئیدلب کە یەکێکە لەو ناوچانەی گرژییەکانی تێدا کەمدەکرێتەوە، بوونەتە هۆی کوژرانی 21 هاووڵاتیی سڤیل.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوە لۆکاڵییەکانەوە دەستکەوتوون، هێزەکانی رژێم لە ماوەی مانگی رابردوودا لە پارێزگای ئیدلب هێرشیان کردووەتە سەر هەریەک لە شارەدێکانی خان شەیخون و تەمینییە و گوندەکانی بیدەمە و بیرناس. لەئەنجامی هێرشەکانیشدا 12 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.
هاوکات لە هێرشەکان بۆ سەر هەریەک لە جەبەل تفێحییە، کەبینە و رێگای سافیە و ناوچەی یامادییە کە سەربە پارێزگای لازقییەن و دەکەونە نێو سنوورەکانی ناوچەی ئیدلب بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، ٤ هاووڵاتیی سڤیلی دیکەی کوژران.
لەلایەکی دیکەوە و لەئەنجامی پەلاماردانی هەریەک لە لەتامنە و کەفر زیتا کە دەکەونە دەورووبەری حەما و لەنێو هەمان ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکاندان، ٥ هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.