سلێمانی
هه‌ر چوار فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان(بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئایینده) كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێك له‌باره‌ی بریاره‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، سارچاوهیهكیش ئاماژه به‌وه ده‌كات ئۆپۆزسیۆن بڕیاری بایكۆت كردنی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌دات.
قادر عه‌زیز، سكرتێری حزبی ئایندهی كوردستان به‌ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی گوت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆوبنهوهیهكی هه‌ر چوار فراكسیۆنه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین گۆڕانكارییه‌كان و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
عه‌زیز گوتی، دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی خۆیان، دوای ئه‌وه‌ش ئێمه به‌رچاو ڕون ده‌بین و ئه‌وكات دوابڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان حزبی ئایینده بڕیاری خۆیان داوه به‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كشێنه‌وه، له‌ئێستاشدا ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن وه‌ستاون.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌دوای 20/8/2013 ه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناشه‌رعی ده‌زانن و له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه له‌په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه‌و به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان ناكه‌ن.
دوێنێ چوارشه‌مه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستان(بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له‌شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌و له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش لهڕاگهیهنراوێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردئهگهر داواكارییه‌كانییان جێ به‌جێ نه‌كرێت.
داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن وه‌ك له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه بریتین له "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، گره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی بێ خه‌وش ، تۆماری ده‌نگده‌ران له ساخته‌كاری پاكبكرێته‌وه‌و ئه‌و بڕیاره نایاساییه‌ی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه."