به‌كۆی ده‌نگ له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزهگهی كه‌ركووك بڕیاردرا به ده‌ركردنی ئه‌و ماڵانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمیان نیه و خۆیان ناوننوس نه‌كردووه له فه‌رمانگه‌ی كۆچ وكۆچبه‌ران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه.
عه‌قید شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌رپرسی هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئاسایشی پارتی و نوێنه‌ری ئاسایش له لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگه‌ی كه‌ركووك به ئاژانسی ئاندۆڵی ڕاگه‌یاند " ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رمان كردووه وه‌ك لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگا بۆ ده‌ركردنی ئه‌و ماڵه عه‌ره‌بانه‌ی له كه‌ركووكدا نیشته‌جێن ته‌نها ئه‌و ماڵانه ده‌گرێته‌وه كه مۆڵه‌تی فه‌رمیان نیه كه نیشته‌جێبن له شاره‌كه واتا خۆیان ناونووس نه‌كردووه له فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه ئه‌و ماڵانه ناگرێیتهوه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاییهوهكه هاتووه كار ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه له كۆچ وكۆچبه‌ران به‌هۆی باردۆخی ئه‌منی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوره‌وه هاتوون ناگرێته‌وه.
ئاشكرایشی كرد " ئه‌و ماڵانه‌ی كه ناووس كراوه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كۆچ و چبهرانی شاره‌كه‌وه 4441 خێزانه كه له پارێزگاكانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتونه‌ته كه‌ركووك به‌هۆی خراپی باردۆخی ئه‌منی شاره‌كانی خۆیان جگه له‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك ماڵی دیكه هه‌یه به‌هۆی زۆر گۆڕینی شوێنه‌كانیان دیار نین.
ڕوونیشی كرده‌وه " 90 خێزانی دیكه هه‌یه له شاری كه‌ركووك له ئێسته‌دا له ووڵاتی سوریاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ووڵات و لێره نشتهجێبوونه ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن له دوای پرۆسه‌ی عێراق له شاره‌كانی به‌غدا و تكریت و دیاله‌وه چووبوونه سوریا چونكه خۆشه‌ویستیان بۆ ڕژێمی به‌عس هه‌بوو یان سهربهڕێكخراوێكی تیرۆریستی بوونه له‌دوای خراپی بارودۆخی سوریا ئه‌وان هاتونه‌ته كه‌ركووك و ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كانی خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و شارانه داواكراون.
گووتیشی " جگه له‌مانه زیاتر له 1000 ماڵ هه‌یه مۆڵه‌تی فه‌رمیان نیه كه نیشته‌جێبن له‌م شاره یان هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه به ناسنامه‌ی ساخته‌وه بۆیه ده‌بیت ئه‌وانه‌یش ده‌ربكرێن و بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كانی خۆیان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد " ئه‌م بڕیاره‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگه‌ی كه‌ركووك له ماوه‌ی 15 ڕۆژی دیكه‌دا ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌مه‌یش بۆ باشتر كردنی باردۆخی ئه‌منی و كۆنتڕڵكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دینه شاره‌كه‌وه چونكه هه‌ندێك كه‌سمان ده‌ستگیر كردووه له‌و ماڵانه‌ن كه هاتونه‌ته كه‌ركووك و مۆڵه‌تیان نیه ئێسته خه‌ریكی كاری تیرۆریستی و تێكدهرانهن له‌م شاره.
عبدالرحمان مونشد عاسی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك به ئاژانسی ئاندوڵی ڕاگه‌یاند " بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌ی كه‌ركووك ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماڵانه‌ی كه له شاره‌كانی به‌غدا و دیاله‌وه هاتونه‌ته شاری كه‌ركووك به‌هۆی ناله باری بارودۆخی ئه‌منی شاره‌كانی خۆیان , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌ركردایه‌تی كورد به ئاره‌زووی خۆی خه‌ڵك جێگیر ده‌كات له ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ئه‌مه‌یش بۆ گۆڕینی دیمگرافی شاره‌كه‌یه كه له ساڵی 2003وه تاكو ئێسته به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌یان.
گووتیشی " له ئێسته‌دا هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب ده‌رده‌كرێن له شاره‌كه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كارتی زانیاری و ڕێگه پێنیان نیه بۆ نیشته جێ بوونی فه‌رمیان نیه كه‌چی كارتی زانیاری دراوه به‌خه‌ڵكی كورد به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له سوریاوه هاتوون یان سه‌ر به‌ڕێكخستنه‌كانی حزبی كریكانی كوردستانی كه ئه‌مه عه‌ره‌ب ناتوانێت به ده‌ستی بهێنێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد " ئه‌و خێزانانه‌ی عه‌ره‌ب له‌م شاره‌ن ڕێژه‌كه‌یان ده‌گات 3000 بۆ 4000 خێزانه ئه‌وه‌ی پێویسته بۆیان بكرێت ده‌رفه‌تێكیان بۆ ڕهخسێنن بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان تۆمار بكه‌ن له فه‌رمانگه‌ی كۆچ وكۆچبه‌رانی كه‌ركووك چونكه ده‌ركردنیان له شاره‌كه وه‌ك گوشتنیان وایه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ناله‌باری بارودۆخی ئه‌منی شاره‌كانی خۆیان هه‌ڵهاتون بۆیه داواكارین له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگهجاریهك بۆ ئه‌م ماڵه عه‌ره‌بانه بدۆزنه‌وه.
گوتی " ئه‌و ماڵه عه‌ره‌بانه له ئه‌ساسدا خۆیان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی عێراقین كه‌چی هێزه‌كوردییه‌كان جێگه بۆ خێزانه‌كانی سوریا و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه ده‌كه‌نه‌وه له شاری كه‌ركووك ئه‌ی ئه‌مه بۆ ڕێگه ده‌ده‌ن ئه‌ی بۆ عه‌ره‌ب ڕێگه‌ی پێ نادرێت.