رۆما
سیناتۆر و په‌رله‌مانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌دا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتاڵیا ماتیۆ رێمزی، بڕیاری یارمه‌تی چه‌كی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم په‌سند كرد.
له كۆمسیۆنه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه فێدهریكا موگیرینی به ناوی حكومه‌ته‌وه گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، كه له عێراق موسڵمان، ئێزیدی و مه‌سیحی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، بۆیە یارمه‌تیدانی عێراق ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تییه.
موگیرینی روونیكرده‌وه كه یارمه‌تییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه و چاره‌سه‌رێكی یهكجارهکی نییه و گەتی: "داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌موو جیهان."
باسی لەوەشکرد كه تا ئێستا شەش فڕۆكه‌ی یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئاواره‌كانی باكووری عێراق ره‌وانه‌كراوه.
هەروەها وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا پینۆتی رایگه‌یاند، كه وڵاتەکەی ئاماده‌یه چه‌ك و پشتیوانی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی عێراق بكا، بۆ ئه‌وه‌ش پرسیان به په‌رله‌مان كردووه.
پینۆتی راشیگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ پاڵپشتی كۆمسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بڕیارهكهوە، ئیتاڵیا بۆ چه‌ند رۆژێكی دیكه چه‌ك ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كا.
به‌ڵام له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئیتاڵیا، بزووتنه‌وه‌ی پێنچ ئه‌ستێره ناردنی چه‌ك بۆ عێراق به "شه‌رمه‌زاری" ناوده‌با و رایدهگهیەنێ كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌م چه‌كانه كۆنترۆڵ نه‌كرێن و بخرێته بازاڕی ره‌شه‌وه.
به‌ڵام پینۆتی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و گرفتانهدان و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایەنانەی چەکەکانیان پێده‌درێ.