Reza Abdi Behrouz,Murat Karadağ,Hemın Othman Mohammed
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
پسپۆڕی ئێرانی بواری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، عه‌لی ده‌ستمالی ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی تاران گرت به‌وه‌ی خۆی دزیوه‌ته‌وه له‌وه‌ی به‌ئاشكرا ئیدانه‌ی هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای ئیدلب بكات كه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامیداوه، به‌و هه‌ڵوێسته‌ش رێزی خۆی له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا كرده فیدای حكوومه‌تی سووریا.
له مهقالهیهكیدا كه بۆ ئاژانسی "خه‌به‌ر ئۆنلاینی" ئێران نووسیوێتی، ده‌ستمالی ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێستی دامه‌زراوه، میدیا و شیكارانی ئێران به‌رامبه‌ر هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژاد كه شكۆی سیاسی و ئه‌خلاقی وڵات بكرێته فیدای حكوومه‌تی سووریا".
ده‌ستمالی به‌پێویستی زانی ئێران به به‌هێزتر و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئیدانه‌ی هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی بكردایه و، گوتی: "ئه‌و كوشتاره كێشه‌ی نوێی بۆ هاوبه‌شه‌كانی سووریا دروستكرد. ره‌نگه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یش بێت كه رووسیا له سه‌ره‌تادا به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا باسی له‌وه كرد كه هێرشه‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مۆسكۆوه نییه و، حكوومه‌تی شام ته‌واو به بڕیاری خۆی ئه‌نجامیداوه، بۆ ئه‌وه‌یش زانیاری ئه‌و فڕۆكانه‌ی بڵاوكرده‌وه كرد كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه".
ئه‌و پسپۆڕه ئێرانیه داوای له شیكارانی میدیا كرد له بری لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه و هوتافئاسا، به لێكدانه‌وه‌ی راستی، مرۆڤیانه و ئه‌خلاقیانه ئامۆژگاری خوێنه‌ران و به‌رپرسان بكه‌ن.