Hatice Şenses Kurukız,Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
به‌رنامه‌ی ناساندنی پرۆژه‌ی ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك، به به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك كه له ساڵی 1946دا وه‌ك بینای شانۆ له مه‌یدانی ته‌قسیم دروستكراوه، رووخێنراو له شوێنه‌كه‌ی بینای ئۆپێرا دروستكرا.
له‌و كۆبوونه‌وه ناساندنه‌دا كه له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی هالیچه و به میوانداری وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزار، نومان كورتوڵموش به‌ڕێوه‌ده‌چێت په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كان و هونه‌رمه‌ندان به‌شداری ده‌كه‌ن.
ناوه‌نده‌كه كه له ساڵی 1969 به ناوی كۆشكی كولتووری ئیستانبوڵ به رووی خزمه‌تدا كراوه‌ته‌وه له ساڵی 1970دا، به هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كاتی یاریه‌كدا بیناكه له كه‌ڵك كه‌وتووه، دوای نۆژه‌نكردنه‌وه له ساڵی 1977دا دووباره به رووی هونه‌ردۆستاندا كرایه‌وه.