Zana Natık Kerem
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ریاز ـ AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری كرد و كۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە كۆبوونەوەكە لە كۆشكی یەمامە لە شاری ریازی پایتەخت بەڕێوەچوو.
بە پێی ئاژانسی ناوبراو لە میانی كۆبوونەوەكەدا، رەوشی لوبنان تاوتوێ كراوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە هەریەك لە وەزیرانی ناوخۆ، شازادە عەبدولعەزیز بن سعود و وەزیری دەوڵەت، مساعد بن محەمەد عیبان و وەزیری دەرەوە، عادل جوبەیر و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كەنداو، سامر سەبهان ئامادەیی كۆبوونەوەكە بوون.
لای خۆیەوە سەعد حەریری لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، وێنەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شای سعوودیە بڵاوكردەوە و لە سەرەوە نووسیوویەتی: "شەرەفمەندبووم بە سەردانم بۆ لای شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لە نووسینگەکەی لە كۆشكی یەمامە".
پێشتر كەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاوی كردبوویەوە كە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری كردبوو بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.