Zana Natık Kerem
27 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ کرد کە تایبەت بە تاوتوێکردنی ماددە و بڕگەکانی نێو پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، سازکرابوو.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەشیر حەداد سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بەوردی ماددە و بڕگەکانی نێو پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ تاوتوێ کراوە.
چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١، بخرێتە دەنگدانەوە.