Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
27 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٢٢ تووشبوو، ٧٩ لە هەولێر، ١٠ لە راپەڕین و شەش کەسیش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٧ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٤٠ کەس، ٧٩ لە هەولێر، ٧٧ کەس لە سلێمانی، حەوت کەس لە گەرمیان و چوار کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە هەولێر، یەک کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە سلێمانی.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار و ١٨٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ١١٨ هەزار و ٥٥٤ پشکنین ئەرێنی بوون.
لەو ژمارەیەش ١٠٨ هەزار و ١٨٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و ٧٣٧ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
هەروەها تا ئێستا سێ هەزار و ٦٣٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.