Hakan Çopur
21 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، وێڕای هۆشدارییه‌كانی راوێژكارانی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دۆناڵد تره‌مپ پیرۆزبایی له سه‌رۆكی رووسیا كردووه به بۆنه‌ی جارێكی دیكه هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی به سه‌رۆك.
به پێی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ گوێی بۆ هۆشداریی راوێژكارانی كۆشكی سپی نه‌گرتووه له‌باره‌ی پیرۆزباییكردن له پوتینه‌وه.
به‌وپێیه، هه‌رچه‌نده راوێژكارانی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا هۆشدارییان داوه‌ته تره‌مپ پیرۆزبایی له پوتین نه‌كات، به‌ڵام گوێی بۆ نه‌گرتوون و له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پیرۆزبایی لێكردووه.
- باسی سیخوڕه دهرمانخواردكراوه رووسه‌كه نه‌كراوه
به پێی هه‌مان هه‌واڵ، تره‌مپ بابه‌تی ده‌رمانخواردكردنی سیخوڕه‌كه‌ی پێشووی رووسیای له به‌ریتانیا به تێبینی لای خۆی تۆماركردبوو بۆ تاوتوێكردن، به‌ڵام راوێژكاره‌كان رایانگه‌یاندووه، تره‌مپ ئه‌و بابه‌ته‌ی باس نه‌كردووه.