Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
21 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
سەڵاحەددین ــ AA
ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب جەلیل كامل رایگەیاند كە هێزی زیاتری سوپا و حەشدی شەعبی لە دەورووبەری شارۆچكەی خورماتوو سەر بە قەزای سەڵاحەددین بڵاوەیان پێکراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ سێشەممە بە ههۆی دانانی بازگەیەكی ساختەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە، شەش مەدەنی كوژرابوون و 15ی دیكەش برینداربووبوون.
نەقیب جەلیل كامل بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە میانی كاتژمێرەكانی رابردوودا، هێزی زیاتری سوپا و حەشدی شەعبی لە دەورووبەری خورماتوو بڵاوەیان پێکراوە و سەنگەرەكانیان پتەوتر كردووە".
نەقیب جەلیل كامل ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو هەنگاوەی هێزە عێراقییەكان دوای ئەوە دێت كە تیرۆریستانی داعش بازگەیەكی ساختەیان لە ناوچەكە دانابوو، هەروەها هێرشیانكردبوویە سەر دوو گوندی شارۆچكەكە، بەڵام شكستیان پێهێنرابوو.
ناوبراو باسی لەوەشكرد كە هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی هەوڵەكانی پاشماوەكانی داعش بۆ هێرشكردنە سەر گوندە كۆنتڕۆڵكراوەكان پووچەڵ بكەنەوە.