ئیستانبوڵ
هاوسه‌ری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جیل بایدن، كه هاوشانه له گه‌شته‌كانی جۆ بایدنی هاوسه‌ره‌ی بۆ مه‌غریب و ئوكراینا و توركیا، سه‌ردانی شوێنه مێژووییه‌كانی لە شاری ئیستانبوڵ كرد.
جیل بایدن سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی ئایا سۆفیای له شاری ئیستانبوڵ كرد و به جوانی مۆزه‌خانه‌كه سه‌رسام بوو و گوتی: "ئایا سۆفیا شوێنێكی سه‌رنجڕاكێش و جوانه".
له سه‌ردانه‌كه‌ی جیل بایدن بۆ شوێنه گه‌شتیاری و مێژووییه‌كاندا، هاوسه‌ری سه‌ركۆنسوڵی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره هۆڵی باس هاوشانی بوو.
جیل بایدن گه‌شته‌كه‌ی به مۆزه‌خانه‌ی ئایا سۆفیا ده‌ستیپێكرد و له كانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه وێنه و سیمبولی مەسیح سه‌رنجی راكێشا و بۆ ماوه‌یه‌ك تێیڕوانی.
له دوای ته‌واوبوونی و گه‌ڕانه‌كه‌ی به‌ناو ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا، سه‌ردانی بازاڕی ئاڕاسته‌ی كرد و چووه نێو دوكانه‌كانی فرۆشتنی شاڵ و ئهكسهسوار و له‌باره‌ی بهرههمهكانەوە زانیاری وه‌رگرت.
له‌سه‌ر پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، جیل بایدن رایگه‌یاند كه زۆر خۆشحاڵه به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا و به تایبه‌تی سه‌رسامی خۆی به جوانی مۆزه‌خانه‌ی ئایا سۆفیا ده‌ربڕی.
راشیگه‌یاند كه بۆ چا خواردنه‌وه سه‌ردانی هاوسه‌ری سه‌ركۆماری توركیا، ئامینه ئەردۆغان، ده‌كات.