Sarmand Hameed
04 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2022
هەولێر - AA
سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر و سەرکردە لە هاوپەیمانی چوارچێوەى هەماهەنگى، حەیدەر عەبادى پێشوازیى لە ناوەڕۆکی گوتارەکەى سەکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کرد.
حەیدەر عەبادى لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، پێشوازیی لە ناوەڕۆکی گوتارەکەی موقتەدا سەدر کردووە کە لە بەشێکیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد.
عهبادی نووسیوویەتی: "پێشوازیی لە گوتارەکەی موقتەدا سەدری برا دەکەم، لە زۆر رووەوە لەگەڵ دەستپێشخەری ئێمە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە یەکدەگرێتەوە".
سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "سڵاو لە هەنگاوەکانی و هەموو برایان دەکەم بۆ پاراستنى خوێن و بەدیهێنانی چاکسازیی. داوا له ههموو لایهك دهكهم دهست بكهن به خزمهتكردن به خهڵك و چاكسازی له سیستهم و چهسپاندنی دهوڵهتی دهستووری، له رێگهی پرۆسهیهكی دیموكراسی تهندروست و ئاشتییانهوه".
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە گوتارێکی تەلەڤیزیۆنییدا داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی لە وڵاتەکەدا کرد.