Heman Hussein Yaseen
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
ههولێر - AA
دانیشتنی ئاسایی ژمارە (٩)ی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەسەر چەند تەوەرێک دەستی پێکرد.
له دانیشتنهكهدا گفتوگۆ لهسهر پێشنیازهیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو و پرساندنی وهڵامهكانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی و جێگری سهرۆكی حكوومهت، قوباد تاڵهبانی دهكرێت كه رۆژی پێنجی تشرینی یهكهمی ئهمساڵ له پهرلهمانی كوردستان ئامادهبوون.
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، ئەو تەوەرانەی کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت بریتین لە:
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاساکانی پاراستنی تۆڕو بنچینەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە ھەرێمی کوردستان.
دووەم: دانانی ئەندامی پەرلەمان، عمر عبداللە فتاح لە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری بەپێی حوکمی ماددەکانی (٢٨، ٣٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
سێیەم: گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووری، بەپێی حوکمی ماددەکانی (٧٠، ٧١، ٧٣) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
ئەگەرچی پێشتر ٢٣ پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن داوای پرساندنی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و وەزیری داراییان کردبوو، بەڵام لە رۆژی پێنجی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی و تیمی حکوومەت لە پەرلەمان ئامادەبوون کە کۆبوونەوەکە نزیکەی ١٠ کاتژمێری خایاند و ٤٥٠ پرسیار لەلایەن ٩٨ پەرلەمانتارەوە ئاراستەی حکوومەت کرا.